سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ... هه‌ر دانوستانێكی تاك لایه‌نه لە لایەن حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئێران مەحکوومە
پەیامی کورد ... سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ... هه‌ر دانوستانێكی تاك لایه‌نه لە لایەن حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئێران مەحکوومە
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ڕایدەگەێنێت : ئێران لە دوا ساتەکاندا مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا قبوڵ ده‌كات و ئه‌مه‌ش ڕزگاری ناكات له ڕووخان، هاوكات ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تاران ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، ئاماده‌ن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه.
عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ململانێی ئێستای نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌وه‌ی دواجار شه‌ڕ رووده‌دات یان تاران ده‌چێته ژێر باری مه‌رجه‌كانی واشینتۆن وتی: پێم وایه كه ئێران ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر فشاره‌كان خۆی رابگرێت و دواجار مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا قه‌بوڵ ده‌كات.
بەڵام قبوڵكردنی مه‌رجه‌كانی ش هه‌ر ڕووخانی كۆماری ئیسلامی تێدایه.
ئەو هەروەها ڕایدەگەێنێت کە لە ئەگەری هەبوونی دانووستان لەگەڵ ئێمە و ئێران دا ، ئێمه هه‌موو كات ووتوومانه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌ر حكومه‌تێكی ناوه‌ندی ئاماده‌ین و ئه‌وه داخوازی خه‌ڵكه، هه‌موومان پێشتر داوای ئه‌وه‌مان كردوه كه وتووێژ یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی ده‌یبه‌نه پێشه‌وه.
مهرجهكانیشمان بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران ئەمانەیە : هه‌رچه‌نده پێشبینی ناکەین ئێران ئاماده‌یی بۆ دانووستان ده‌رببڕێت، به‌ڵام وه‌ك گریمانه ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره بێتە ئاراوە با زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات، به‌سه‌ربازگه‌كردنی ناوچه‌كانی كوردستان كۆتایی پێبهێنێت و كه‌شێكی نوێی سیاسی بكرێته‌وه، مه‌رزه‌كان ئازاد بكات و كۆتایی به كوشتاری كۆڵبه‌ران بێنێت، كۆتایی به له‌سێداره‌دان بهێنێت له كوردستان، رایبگهینێت كه له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كوردی دانووستان ده‌كات و پێشمان وایه كه ده‌بێت هه‌ر وتووێژێك چاودێریه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌روه بێت.
عومه‌ر ئیلخانی زاده به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تا ئێستا وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان هیچ گفتوگۆ و دانووستانێكیان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام نه‌داوه جه‌ختی كرده‌وه: پێیان وایه هه‌ر دانوستانێكی تاك لایه‌نه مه‌حكومه و ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و قۆناغه ده‌بێت وه‌ك لایه‌نی كوردی و حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵات بچنه دانوستان و گفتوگۆوه.