TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ دوو کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2020 01:00

پەیامی کورد ... سلێمانی/ دوو کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستبەسەر کران

 

پۆلیسى سلێمانى دەستبەسەر کرانی دوو تۆمەتبارى بە هەزاران دۆلارى ساختەوە راگەیاند.

 

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، دواى لێکۆڵینەوەى ورد مەفرەزەکانى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان و بەشى پۆلیسى فریاکەوتن دوو تۆمەتباریان دەستبەسەر کردووە کە بڕى ٤ هەزار و ٦٠٠ دۆلارى ساختەیان پێبوە و ویستویانە لەناو بازاڕى سلێمانى ساغى بکەنەوە.

 

پۆلیسى سلێمانى  ئاشکراشیکردوە، تۆمەتبارەکان دانیشتوى قەزاى دوزخورماتو ن و لەئێستادا بە بڕیارى دادوەر راگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Paylas: