TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ ژنێکی ٩٩ ساڵە کۆرۆنای بەزاند

Navas Jan
Admin
📅 22 Aralık 2020 14:26

پەیامی کورد ... سلێمانی/ ژنێکی ٩٩ ساڵە کۆرۆنای بەزاند

 

ژنێکى بەساڵاچووى توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى کە بەدەست نەخۆشى بەرزى زەختی خوێن و دڵیشەوە دەیناڵاند، کۆرۆناى تێپەڕاند. 

 

داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدائاماژەى بەوەکردووە، "ژنێکى بەساڵاچووی لەدایکبووی ۱۹۲۱ کە نەخۆشی زەخت و نەخۆشی دڵی هەبوو،  تووشی کۆڕۆنا ببوو، لەکاتی داخل بوون لە نەخۆشخانە دەرکەوت هەوکردنی سیەکانی زۆرە و پێویستی بە ئۆکسجین هەیە".  

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ژنە زۆر کەم خوێن بوو ناچار دوو بتڵ خوێنی وەرگرت، دوایی تووشی بێهۆشی و جەڵتەی مێشک بوو، بەڵام دوای مانەوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت. 

 

Paylas: