Kurdistan
سلێمانی/ چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... سلێمانی/ چوار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەس لە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنن.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "لە درێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و کڕین و فرۆشتن پێوەی لە ماوەی( ۳۰) ڕۆژی ڕابردوودا چوار کەس دەستگیرکراون".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنە دانیشتووی بازیانە، سێیەکی دیکە لە ڕەگەزی نێرن و دوانیان دانیشتووی چەمچەماڵن ، ئەوی دیکەیان دانیشتووی کەرکووکە".
راشیگەیاندووە کە جۆری ماددەکان ترامادۆڵ و کریستاڵن و سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بە پێی ماددەی (۱٤)ی هۆشبەر راگیراون.