TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستا مەلەکشا بەڕێوەچوو

Navas Jan
Admin
📅 06 Kasım 2020 20:47

پەیامی کورد ... سلێمانی/ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستا مەلەکشا بەڕێوەچوو

 

لە شاری "سلێمانی" بە مەبەستی ڕێزگرتن لە تەمەنێک خزمەت بە ئەدەبیات و هونەریی کوردیی لەلایەن مامۆستا "جەلال مەلەکشا"؛ ڕێوەڕەسمێک بەڕێوە چوو.

 

ڕێکەوتی ٤ی تەشرینی دووەم، ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ و دەزگای چاپەمەنیی "جەماڵ عیرفان" لە شاری سلێمانی ڕێزیان لە مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیر و نووسەری نەتەوەیی کورد گرت.

 

"زڕەی زنجیری وشە دیلەکان، کارەسات، ناڵەی زنجیر و واژگان اسیر" بەرهەمەکانی ناوبراون و شێعری "دارە پیرە" بەناوبانگترین شێعری مامۆستا "جەلال" بووە کە دەنگدانەوەیەکی باشی لەنێو خەڵدا هەبووە.

 

شێعرەکانی ناوبراو بە زمانەکانی "فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی و سوید"ی وەرگێڕدراوە.

 

ڕێکەوتی ٣١ی تەشرینی یەکەم، مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بە توانا و قەڵەم ڕەنگینی کورد لەدوای ژیانێکی سەربەرزانە، لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

Paylas: