TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی کەوتە بەرزترین ئاستی مەترسییەوە " تکایە خۆتان بپارێزن "

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2020 16:26

پەیامی کورد     ...   سلێمانی کەوتە بەرزترین ئاستی مەترسییەوە " تکایە خۆتان بپارێزن " "
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی كۆماری لە سلێمانی چەند نمونەیەكی مەترسیداری تووشبوانی كۆرۆنا دەگێڕێتەوە و دەڵێت "بارودۆخی تەندرووستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە، تكایە خۆتان بپارێزن".
دكتۆر داهات حەوێزی پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی كۆماری لە سلێمانی پەیامێك لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوكەوە بڵاودەكاتەوە و نووسیویەتی "وەزارەتی تەندرووستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە، تكایە خۆتان بپارێزن، رۆژانە چەندین نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا داخڵ دەكرێن، خەریكە نەخۆشخانەكان پڕدەبن، نەخۆشی هەموو تەمەنێكی تێدایە، گەنج، پیر، ژن، پیاو، ئەوەی لەم نەخۆشی كۆرۆنایە دەیبینم لە هیچ نەخۆشییەكی تردا نەمبینیوە، زۆر لە نەخۆشەكان هیچ نەخۆشییەكی تریان نییە، زۆر بەخراپی هەناسەیان تونددەبێت، زۆر لەپڕ وەزعیان تێكدەچێت".
ئەو بەڕێوەبەرە چەند نمونەیەك لە تووشبوانی كۆرۆنای باس كردوە و دەڵێت "نەخۆشمان هەبوو چەند ساڵە ڕەبۆی هەبوە و تەحەمولی نەخۆشییەكەی كردوە، بەڵام دوو رۆژ بەرگەی ئەم ڤیرووسەی نەگرت، نەخۆشێكی ترمان بە كەم خوێنی داخڵ بوو، بەڵام تەنها دوای سێ رۆژ لە تووشبوونی بە كۆرۆنا، بەداخەوە رۆژی شەممە گیانی لە دەستدا".
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێشتا بارودۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچوە، بەڵام وا بڕوات تووشی كارەساتی گەورە دەبین، بۆیە تكا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكان بن لەپێناو تەندرووستی هەمواندا و لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك و دەستكێش بەكاربهێنن.

Paylas: