Kurdistan
سنە/ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کرا
پەیامی کورد … سنە/ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گۆڕەپانی "جیهاد"ی سنە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە و یەکێک لە سەرنشینەکان بە قورسی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتیەی کە بریندار بووە ئەدیب ساعدپەنا تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە شێوەی ئەنقەست و بە مەبەستی کوشتن تەقەیان لە سەرنشینەکان کردووە.
شایانی باسە کە ئەدیب ساعدپەنا پشتی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە