TR KU SO
FB X
Kurdistan

سنه/ سێ کەس سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 10 Şubat 2021 14:36

سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە هاوینی دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی شارام ئەمجەدیان، مورتەزا حەق بەیان و دانیار قوربانی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی هەر کامەیان سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کەسە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ (ژوئەنی ٢٠٢٠) بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” دادگایی و سزایان بەسەردا سەپاوە و پاییزی ئەمساڵیش سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا پشتڕاست کراوەتەوە.

 

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە  بە بارمتەی ٢٠٠ هەتا ٢٦٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن ئازاد کرابوون.

Paylas: