TR KU SO
FB X
Kurdistan

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: یەكخستنەوەی هێزەكان رێكەوتنی سیاسی دەوێت

Navas Jan
Admin
📅 16 Ocak 2022 17:41

پەیامی کورد … سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: یەكخستنەوەی هێزەكان رێكەوتنی سیاسی دەوێت

فەریق جەمال ئیمنكی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەڵێت، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و هەنگاوی باش نراون، بەڵام ئەم هەنگاوانە كات و رێككەوتنی سیاسی پێویستە.

فەریق جەمال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، هەڵمەتی یەكخستنەوەی پێشمەرگە كە بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێم بوو بەردەوامە، ئەمەش بۆ یەكخستنەوەی هێزی 70 و 80یە، تاوەكو بێتە ژێر كۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە.

وتوشیەتی، هەنگاوی باش نراوە و چەندین خاڵ جێبەجێكراون، چوار وڵاتیش لە چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارن كە "ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا"ن، تاوەكو ئێستاش راوێژكارەكانیان لەگەڵ تیمی بۆردی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام كار لەسەر ئەو پرۆژەیە دەكەن.

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، پارتی و یەكێتی هاوڕان كە یەكگرتنەوەی لیواكان بچێتە بواری جێبەجێكردن، بەڵام هەندێك خاڵ و هەنگاو ماوە كە بگەنە رێككەوتن لە نێوان هەردولادا، ئەم هەنگاوەش زیاتر پەیوەندی بە رێككەوتنی سیاسی هەردوو حزبەوە هەیە.

Paylas: