TR KU SO
FB X
Kurdistan

سووتانی نزیکەی ٢٠٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2020 23:07

پەیامی کورد ... سووتانی نزیکەی ٢٠٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"لە ماوەی ٧٢  کاتژمێری ڕابردودا نزیکەی (٢٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان سوتاوە.

 

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست پەیامی کورد گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"لە ماوەی (٧٢) کاتژمێری ڕابردودا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوری بەڕێوەبەراتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە هەریەکە لە سنورەکانی ( ناحیەی سیتەك، گوندی قامیش سەر بە قەزای ماوەت، چیای زمناکۆ لە دەربەندیخان، سەرای سوبحان ئاغا لە سەیدسادق، ناحیەی ئەڵڵایی) چەندین ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە ڕویداوە کە بوەتەهۆی سوتانی نزیکەی (٢٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان و دارستان و ڕەزوباخی هاوڵاتیان"

 

ئاگرەكان لە بۆردومانی فڕۆکە و بونی مین و تەقەمەنی و خەمساردی هاوڵاتیان لە بەجێهێشتنی پاشماوەی ئاگر كەوتونەتەوە.

Paylas: