TR KU SO
FB X
Kurdistan

سزاکەی سەر کۆڕەک تێلیکۆم کۆتایی هات

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2019 19:34

 پەیامی کورد  ...  سزای ڕاگرتنی پەیوەندیەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكیۆم لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی كردن شەوی ڕابردوو كۆتایی هات.

سەرچاوەیەك لە ناو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 10 سزای راگرتنی پەیوەندیەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەگەڵ كۆمپانیاكانی زەین و ئاسیاسێڵ كۆتایی هاتوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییەكانیان لەرێگەی ژمارە مۆبایلەكانی ئەو كۆمپانیایانەوە ئەنجام بدەن.

لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم وەك قەرەبویەك بۆ بەشداربووانی ناو تۆڕەكەی 100 خولەك و 100 نامەی ناو تۆڕەكەی وەك دیاری داوەتە بەشداربوانی كە ماوەی پێنج ڕۆژ كاری پێدەكرێت، ئەویش لە رێگەی ناردنی ژمارە 100 بۆ 234 ی كۆمپانیاكە.

رۆژی 23 ی مانگ ئەنجوومەنی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكوومەتی ناوەندی لە بڕیارێكی ئیداریدا سزای كۆمپانیای ناوبراوی دا بە بڕینی پەیوەندیەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندیكردن.

لەو بارەیەشەوە لە ڕاگەیندراوێكدا ، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم داوای لێبوردنی لە بەشداربووانی كرد و رایگەیاند كە ئەنجوومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكوومەتی ناوەندی بە نادادپەروەرانە و پێشێلكردنی مافی بەشداربوون لێكداوەیەوە. 

Paylas: