ئیتڵاعات لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێننامە بە چالاکانی مەدەنی و سیاسی پڕ دەکاتەوە
پەیامی کورد... ئیتڵاعات لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێننامە بە چالاکانی مەدەنی و سیاسی پڕ دەکاتەوە
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، وێڕای بانگکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، بەڵێننامەیەک بە ناوەڕۆکێکی یاساییی ناڕوونەوە پێیان واژۆ کراوە کە لە هەر ئەگەرێکدا نابێت بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی داهاتوودا بکەن، ئهمهش دوای ئهوهی ئهگهری بهرزبوونهوهی نرخی بهنزبن ههیه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو بڵاویكردهوه: لە ماوە هەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ساڵی 2723ی كوردیدا، کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردستان لە شارە جیاوازەکانی رۆژههڵاتی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کران و بە زۆرەملێ بەڵێننامەیەکیان پێ پڕ کراوەتەوە بەبێ ئەوەی کە ناوەڕۆکی یاساییی ئەو بەڵێننامەیە روون بێت، ئەو چالاکانەش بە مەبەستی بەشدارینەکردنیان لە ئەگەر هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک و راگرتنی چالاکییەکانیان، ناچار کراون کە ئەو بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی رێكخراوهكه، جگە لەو چالاکانەی کە رابردوویەکی بەرچاویان هەیە و ناسراون، ئەو چالاکە دەستبەسەرکراوانەوەی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یش کە پێشتر لە بەندیخانەدا بوون و کەوتوونەتە بەر لێبوردن، دیسان سەرلەنوێ بانگ کراونەتەوە و ئەو بەڵێننامە بێ ناوەڕۆکەیان پێ پڕ کراوەتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم هەڕەشە و گوشارە بەربڵاوانەی ئیدارەی ئیتلاعات پهیوهندی بهوهوه ههیه كه ئهگهری گرانبوونی نرخی بەنزین ههیه، ئهم كارهی ئیتڵاعاتیش بۆ پێشگیری و رێگریكردن لهو چالاكانهیه له دهربڕینی ههر ناڕهزایهتییهك.
لە لایەکی دیکەوە جیا لە بانگکردنی ئەو چالاکە مەدەنی و سیاسییانەی کوردستان، چڕبوونەوەی بارودۆخی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و بەردەوامیی گواستنەوەی چەکی قورس و نیمچە قورس و جۆرەکانی تەقەمەنیی شەڕ لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بۆ شار و سنوورەکانی کوردستان و زیادبوونی نیگەرانیی تێکۆشەرانی کورد لەسەر بە جموجۆڵە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، هۆکاری دیکە ئەو بانگکردن و هەڕەشەکردنانەن.