Kurdistan
کاتی قۆناغی دووهەمی دانووستانەکانی نێوان ئەمریكا و عێراق ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... کاتی قۆناغی دووهەمی دانووستانەکانی نێوان ئەمریكا و عێراق ئاشکرا دەکرێت
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، گەڕی یەكەمی دانووستانەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق، ئەنجامی باشی هەبوو و بڕیارە لە مانگی حەوتدا گەڕی دووەم دەست پێبكاتەوە.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ، گەڕی یەكەمی دانووستانی نێوان ئەمریكا و عێراق بۆ رێككەوتنێكی تازە، تەواو بوو و بڕیارە قۆناغی دووهەمی دانووستانەكان لە مانگی حەوتدا دەست پێبكاتەوە و بەردەوامیش دەبن تاوەكوو دەگەنە رێككەوتن، بەڵام بەپێی راگەێندراوی ھەردوولاش لەبارەی دانووستانەكان، ئەنجامەكان باش بوون.
سیوەیلی گوتیشی، پرۆسەی دانووستانەكان دوورودرێژە و بەردەوام دەبێت، كە رەنگە تا مانگی ١١ی ئەمساڵ درێژە بكێشێت.