TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەقینەوەیەک هێزی کۆماندۆی یەکیەتیی دەکاتە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 19 Ekim 2022 18:55

پەیامی کورد...تەقینەوەیەک هێزی کۆماندۆی یەکیەتیی دەکاتە ئامانج

هێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی سنووری قەزای کەلار کە بەهۆیەوە ئەندامێکی ئەو هێزە گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە.

 

لە راگەیەندراوەکەی کۆماندۆدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2022، لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێك لە سنووری تاوێر-کەوە لە ناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش، چەند بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقیوونەتەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر، فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە.

 

ئاماژە بەوەشدرا، بەهۆی تەقینەوەکە، ملازم زوھێر محەممەد، گیان لەدەستدەدات و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداردەبن.

Paylas: