تا ئەمڕۆ لە خۆپیشاندەکان دژی کوژرانی ژینا، حەوت کەس کوژراون و 450 کەس بریندار بوون، زیاتر لە 500 هاوڵاتیش دەستگیرکراون"
پەیامی کورد... تا ئەمڕۆ لە خۆپیشاندەکان دژی کوژرانی ژینا، حەوت کەس کوژراون و 450 کەس بریندار بوون، زیاتر لە 500 هاوڵاتیش دەستگیرکراون"
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تا ئەمڕۆ لە خۆپیشاندەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، حەوت کەس کوژراون و 450 کەسی دیکەش بریندار بوون ، زیاتر لە 500 هاوڵاتیش دەستگیرکراون.
راگەیاندراوێکی رێکخراوەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ی ئەیلولی 2022 بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی حەوت هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و 450 کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی ئەو کەسانە لە ترسی دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان نەکردووە بەڵام فیلم و وێنەی بریندار بوونیان کەوتووتە دەست هەنگاو و ژمارەیەک لەو دیمەنانەش لە لا پەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەنگاو بڵاو کراونەتەوە".
دەقی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان:
ئاماری گشتیی چوار ڕۆژی ڕابردوو:
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی ٧ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ٤٥٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی ئەو کەسانە لە ترسی دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان نەکردووە بەڵام فیلم و وێنەی بریندار بوونیان کەوتووتە دەست هەنگاو و ژمارەیەک لەو دیمەنانەش لە لا پەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەنگاو بڵاو کراونەتەوە.
پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
دیواندەرە: ٢ کوژراو و ٣٣ بریندار
سەقز: ١ کوژراو و ٧٤ بریندار
بانە: ٤٠ بریندار
مەهاباد: ٢٣ بریندار
بۆکان: ١٧ بریندار
سنە: ٦٦ بریندار
مەریوان: ٩ بریندار
دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار
بیجاڕ: ٩ بریندار
قوروە: ١٧ بریندار
تیکاب: ٧ بریندار
ماکۆ: ٦ بریندار
ئورمیە: ١ کوژراو - ٢٠ بریندار
پیرانشار: ١ کوژراو - ٤٨ بریندار
کرماشان: ١ کوژراو و ٣٦ بریندار
ئیلام: ١٣ بریندار
نەغەدە: ١٥ بریندار
کۆی گشتی:
٧کوژراو و ٤٥٠ بریندار
دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناو و شوناسی نزیک بە ١٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا بڵاوی دەکەینەوە.
هەنگاو شەوی ڕابردوو لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاندبوو ١٩٠ کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.