TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز ەوە دەست بەسەردەکرێت

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2021 21:21

پەیامی کورد      ...   کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز ەوە دەست بەسەردەکرێت

دەسبەسەرکردنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کچێکی تەمەن ١٦ساڵ بەناوی "ژینا حوسەینی مۆقەدەم" لە شەقامی سەعدی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سنەی كرا. 

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و تەنیا چەند ڕۆژێک پاش دەستبەسەر بوونی لە ڕێگای تەلەفون و زۆر بەکورتی بنەماڵەکەی ئاگادار کردۆتەوە. 

Paylas: