TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئۆتۆمبێلێکی شەحنی لە پارکی سامی عەبدوڕەحمان بووە هۆی گیان لە دەست دانی ژنێک

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2020 01:21

پەیامی کورد ... ئۆتۆمبێلێکی شەحنی لە پارکی سامی عەبدوڕەحمان بووە هۆی گیان لە دەست دانی ژنێک

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی شەحنی كرێ لەنێو پاركی سامی عەبدوڕەحمان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێك، منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی كردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەكەم، لە پارکی سامی عەبدوڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بە کرێی دەیگرن بۆ گەڕان لەناو پارکەكە، خۆی کێشا بە ژنێكدا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی".

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئەو کەسەی شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەی كردووە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بووە".

Paylas: