TR KU SO
FB X
Kurdistan

پاپای ڤاتیکان گەیشتە بەغدا

Navas Jan
Admin
📅 05 Mart 2021 21:21

پەیامی کورد … پاپای ڤاتیکان گەیشتە بەغدا

 

پاپای ڤاتیکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا، وا بڕیارە ئەو سەردانەی پاپا فرانسیس سێ ڕۆژ بخایەنێت و لەمیانەدا سەردانی شارەکانی نه‌جه‌ف و ناسریه‌ مووسڵ بکات و پاشان سەردانی شاری هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.

 

لە سەردانەکەیدا بۆ شاری نەجەف پاپا فرانسیس چاوی بە ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە بکەوێت، هەروەها  لە شاری هەولێر و لە یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری له‌گه‌ڵ هه‌زاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی بخوێنێت.

Paylas: