TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی خەڵک دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2020 22:55

پەیامی کورد    ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی خەڵک دەکات

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌ماونه‌ته‌وه‌ و به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ هه‌بووه‌.

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاند: ''داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له ‌ماڵه‌وه‌ بمینێنه‌وه‌ و نه‌هێنه‌ ده‌ره‌وه‌، چوونكه‌ زۆرینه‌ی زۆری ئەو حاڵه‌تانەی پۆزه‌تیف بوونه‌ له‌ناو شار و قه‌زا و ناحیه‌ و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌، هۆكاره‌كه‌ی به‌ركه‌وتنی یه‌كتره و نه‌مانه‌وه‌یانه‌ له ‌ماڵه‌وه‌."

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت: ''تكا له ‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تا ئێستا تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا نه‌بوون، خۆتان دوور بگرن له ‌به‌ركه‌وتنی یه‌كتری و‌ به‌ته‌واوه‌تی له ‌ماڵه‌وه‌ بمێننەوە، چوونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا بێت و نه‌یزانیبێت،  بۆیه‌ خۆتان دوور بگرن و له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌."

Paylas: