TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2021 18:40

پەیامی کورد      ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ ١٢.١٥٥ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٢٠٦٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٩٧٦ تووشبوو چاكبوونه‌وه‌، ١٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢.١٥٥ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٢٠٦٩ تووشبوو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ٩٧٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ١٩ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، ٥ كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، ٦ كه‌سیان له‌ سلێمانی، ٥ له‌ دهۆك و ٢ له‌ گه‌رمیان و كه‌سێكیشیان له‌ راپه‌ڕین بوو.

به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ دووشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆی ١٣.١٠٢ پشكنینی كۆرۆنا، ٢٥٤٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، ٧٣٦ تووشبوو چاكبوونه‌وه‌، ١٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

Paylas: