تەندرووستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٣٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی تووشبوانیش گەیشتە ٤١ هەزار و ٧٣٢ کەس.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٣٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر ٢٢٦ کەس، سلێمانی ٩٢ کەس، گەرمیان ٢٧ کەس، هەڵەبجە ٣٩ کەس و لە دهۆکیش ٣٤٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا ٤٥٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوە، ( سلێمانی ٧ کەس)، (هەولێر ٤ کەس)، (دهۆک ٦ کەس).
تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٤١ هەزار و ٧٣٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦ هەزار و ٩١٢ کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و ٥٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە