Kurdistan
تەندروستی دهۆك: 70%ی توشبووان نەوەی ئۆمیكرۆنن
پەیامی کورد … تەندروستی دهۆك: 70%ی توشبووان نەوەی ئۆمیكرۆنن
د. فەرهاد ئیسماعیل بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك باس لەوە دەكات، 70%ی توشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگاكە، لە جۆری ئۆمیكرۆنن.
د. فەرهاد ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئۆمیكرۆن زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام كەم لە توشبووان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە هەیە.
سەبارەت بە ئاماری گیانلەدەستدان و توشبووان بە ئۆمیكرۆن ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی چوارشەممە لە سنوری دهۆك گیانلەدەستدان بە ئۆمیكرۆن هەبوو، بەگشتی نزیكەی 70%ی توشبووانی ئێستا توشبووی ئۆمیكرۆنن.
لەلایەكی ترەوە دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە، لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە هەرێمی كوردستان چووەتە نێو هێڵی سوری بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە.