TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندروستىی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری نوێی راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 26 Eylül 2022 22:00


پەیامی کورد... تەندروستىی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری نوێی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستىی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەرگرتنی ڤاکسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیادکرا هەروەها ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار بە خوازیاری دەتواندرێت وەربگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستىی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتیی هاوڵاتییان، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیادکرا".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار بە خوازیاری دەتواندرێت وەربگیرێت.

Paylas: