TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Ocak 2021 15:04

پەیامی کورد ... تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە

 

 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕای گەیاند، دوای دوو مانگ لە ونبوونی، تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ڕووبارێکی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، کە دوای ئەوەی پەنابەرێکی کورد بەناوی ئەیاس حەسەن ھەرکی، لە ڕۆژی  13/11/2020 دەچێتە سەر ڕووباری راین، لە کەناری رووبارەکە بۆ ماوەیەک دەمێنیتەوە و دواتر بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ھەواڵی نامێنێت و ون دەبێت.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوی فیدراسیۆنەکە، دوای ئەوەی ھەواڵێک لەماڵپەری پۆلیسی شاری کۆڵن سەبارەت بە دۆزینەوەی ته‌رمێك لە رووباری ڕاین بڵاو دەبێتەوە، كه‌سێكی نزیكی ئەیاس پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دوای وردەکاری  بۆیان روون دەبێتە کە ته‌رمی ناوبراوه‌، بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دەکەن.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە و کاری پێویست، تەرمی کۆچبەرە کۆچکردووەکە دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی له‌ كوردستان.

Paylas: