تەرمی (٢٢) منداڵ لەموسڵ دوزرانەوە
هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی موسڵ، تەرمی (٢٢) منداڵ لهژێر داروپهردوی باڵهخانه و خانووه روخاوهكاندا ئەو شارەدا دەدۆزنەوە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نهینهوا رایگەیاندووە، کە دوای تێپەربوونی نزیکەی ساڵێک و (٦) مانگ بەسەر ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا، تەرمی (٢٢) منداڵ لەژێر داروپهردوی باڵەخانەکاندا لە شوێنی ئۆپراسیۆنەکەدا دەرهێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهاوکاری هێزه ئهمنییهكان و خهڵكی ناوچهكه ئهو تهرمانه له ناوچەی مەكاوی لەموسڵی كۆن دۆزراونەتەوە، لەئێستادا تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری نەینەوا كراون بۆ ئەوەی كهسوكاریان بدۆزرێنهوە.
بەگوێرەی دواین ئامارەکان تائێستا تەرمی زیاتر لەدوو هەزار و (٥٨٥) هاووڵاتیان لەموسڵی كۆن دۆزراونەتەوە، پرۆسهی گهڕانیش به دوای قوربانییهكاندا بهردهوامی هەیە.
جێی ئاماژەیە لە مانگی (٦)ی ساڵی ڕابردوو کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەدەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا.