TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەرمی پێنج کۆچبەر لە یۆنانەوە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 12 Nisan 2022 22:46

پەیامی کورد... تەرمی پێنج کۆچبەر لە یۆنانەوە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان

تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی لە دەریای ئیجە بێسەروشوێن بووبوون گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر درانەوە بە کەسوکارەکەیان.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبۆوە کە دوایئەوەی ڕێکارە یاسایییەکان و پشکنینی DNA یان بۆ ئەنجامدراوە و لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە ناسێنراونەتەوە تەرمی پێنج کۆچبەری ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە ئیجە دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.

تەرمی ئەو پێنج کۆچبەرە دوانیان منداڵن و پێشتریش نۆ تەرمی دیکە و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان کە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیاندا گیانیان لەدەست دابوو منداڵەکەش ڕزگاری ببوو.

Paylas: