Kurdistan
تازە بووکێکی ١٦ ساڵان بە دەستی خەزووری دەستووتێنرێت و دەکوژرێت
پەیامی کورد ... تازە بووکێکی ١٦ ساڵان بە دەستی خەزووری دەستووتێنرێت و گیان لە دەست دەدات
بە پێی هەواڵەکانی تازە بووکێکی ١٦ ساڵان خەڵکی ئۆرمیە بە دەستی خەزوورییەوە کەچەند ڕۆژ پێس ئێستا ئاگری تێبەر درابوو شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا .
ئەم تازە بووکە ١٦ ساڵانە ماوەیەک پێش ئێستا بە دەستی باوکی پیاوەکەیەوە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت دواتر ئاگری تێبەردەدرێت چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بە هۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا .
جێگای ئاماژەیە زاوا و باوکی لە دوای ئەم هەوڵە نامرۆڤانەیە هەڵاتوون و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە سەر نییە .