TR KU SO
FB X
Kurdistan

تازەترین بڕیاری ڕژیمی ئێران دوای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بۆ سەر بنەماڵەکەی

سارا
Yazar
📅 22 Ağustos 2019 16:48

پەیامی کورد    ...     تازەترین بڕیاری ڕژیمی ئێران دوای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بۆ سەر بنەماڵەکەی .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمجەد حسێن پەناهی برای ڕامین حسێن پەناهی کۆچ کردوو کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی کردوەتەوە ڕایگەیاندووە : براکەم ڕامین لە کاتێک لە سێدارەدرا کە مانی لە خواردن گرتبوو . لەم حالەتەشدا مووڵەتیان بە دایک و باوکم نەدا کۆتا دیداری خۆیان ئەنجام بدەن ، دواتریش بە نهێنی تەرمەکەیان لە شوێنێکی نادیار ناشت .

تاکوو ئێستاش نازانین گڵکۆی ڕامین لە کوێیە بەڵام حکوومەتی ڕژیمی ئێران ئەم ئازار و ئەشکەنجەیە بە تەواو نازانێت و بەمەش نەوەستاوە و لە تازەترین بڕیاریان دەستیان بە سەر پاسپۆرتەکانی دایک و باوکم دا گرتووە تاکوو ئەو پیرە مێرد و پیرەژنە چاکتر بچەوسێننەوە .

Paylas: