TR KU SO
FB X
Kurdistan

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2022 19:30

پەیامی کورد... تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ شەممە ٢ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدانوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٦٠٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا یەک تووشبوویی کۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستە داوە.

Paylas: