TR KU SO
FB X
Kurdistan

٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 15 Mart 2022 22:32

پەیامی کورد... ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٤ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ ی ئادار_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٢١٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٣٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: