TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا ڕێی بە شانۆیەکەی کوردی نەدا کە نمایش بکرێت

Navas Jan
Admin
📅 14 Ekim 2020 15:37

پەیامی کورد ... تورکیا ڕێی بە شانۆیەکەی کوردی نەدا کە نمایش بکرێت

 

لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیادا رێگە نەدرا بەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی زیاتر لە ١٠٠ ساڵی ئەو شارەدا شانۆیەك بە زمانی کوردی نمایش بکرێت.

 

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شانۆییەکی کوردی بەناوی "بێروو" لە هۆڵی شارەداریای گەورەی شاری ئەستەنبوڵ نمایشبکرێت، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاری ئەو شارە رێگە لە نمایشکردنی گیرا.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، پۆلیسی ئەستەنبوڵ هەوڵیانداوە بەوەی کە فەرمانی قەدەغەکردنەکە بە ستافی شانۆگەرییەکە ئیمزا بکەن، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە.

 

شانۆیی "بێروو" لەلایەن عەلی دلاوەر زەراقەوە وەرگێڕدراوە بۆسەر زمانی کوردی، وا بڕیاربوو بە بەشداری چوار شانۆکار و دەرهێنەر نازم قارەمان نمایشبکرێت.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە مێژووی ١٠٦ ساڵەی شانۆی شاری ئەستەنبوڵیشدا ئەمە یەکەمجاربوو شانۆییەك بە زمانی کوردی نمایشبکرێت، کە ئەوەش رێگری لێکرا.

 

 

 

 

Paylas: