TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا : لە عەفرین دەروازەیەکی نوێ بە ناوی چڵێ زەیتوون دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 06 Nisan 2018 00:11

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی رووسی، دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون بۆ شاری عەفرین، دەروازەیەکی سنووری نوێ لە ناوچەکە دەکرێتەوە. 

هاوکات دەروازە سنوورییە نوێکە بەناو “چڵی زەیتوون” دەبێت و وەکو ئامرازێک بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاووڵاتییان بەکار دەهێنرێت.

لەلایەکی ترەوە دەروزە سنوورییە نوێکە دەبێتە هۆی زووتر گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکە. 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی سپووتنیک، دەروازە سنوورییەکە لە شارۆچکەی قوملو-ی سەر بە شاری هاتای درووست دەکرێت و لە مانگێک یاخود ٢ مانگی تر دەخرێتە کار. 

Paylas: