TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بۆردوومان دەکات

سارا
Yazar
📅 11 Mart 2018 21:08

فڕۆكە شەڕكەرەكانی سوپای توركیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند ناوچەیەكی سنووری هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە “لە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەكانی سوپای توركیادا بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، 18 ئامانجی پەكەكەپان تەقاندووەتەوە”.
هاوكات بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە سوپای توركیا بۆردومانی ژمارەیەك گوندی لە سنووری برادۆست كردووە.
بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە هاوكاتە لەگەڵ چڕكردنەوەی هێرشەكانی سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان.
لای خۆیەوە فەتحوڵڵا حوسێنی نوێنەری كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، تا ئێستا كەس بە هانای عەفرینەوە نەهاتووە، بۆیە ئێمە داوا لە خەڵك دەكەین بچن بە هانای عەفرینەوە، چونكە ئەگەر عەفرین بكەویـَت‌و بكەوێتە دەست توركەكان هەموو كورد زیانی بەردەكەوێت.
ئاشكراشیكرد، پڕۆژەی توركەكان گەورەترە لە عەفرین‌و باكوری سوریا، بەڵكو پڕۆژەكە باكوری عێراقیش دەگرێتەوە.
لە ئێوارەی دوێنێ شەممە 10ی ئاداری 2018ەوە سووپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتوونە نزیك شاری عەفرین و بە گوتەی دەسەڵاتدارانی كانتۆنی عەفرین و رۆژئاوای كوردستان نزیكەی ملیۆنێك هاووڵاتی لە پێش هەڕەشەی كۆمەڵكوژكردندان، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت “هیچمان بۆ عەفرین پێ ناكرێت”.

Paylas: