Kurdistan
تورکیا ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شاری حەسەکەی گرتووەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند توركیا ئاوی خواردنەوەی لە یەك ملیۆن كەس لە پارێزگای حەسەكە گرتووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەكدا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، توركیا ڕێگری دەكات لە گەیشتنی ئاو بۆ شاری حەسەكە كە خۆی یەك ملیۆن كەس دەداتو ئەو كارە جگە لە سیاسەتی هێرش و داگیركاری، تاوانێكی جەنگی دێتە ئەژمار.
راشیگەیاند داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین كە خێرا توركیا ناچار بكات ئاوی شاری حەسەكە بكاتەوە.
سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن شارەكانی عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپی رۆژئاوای كوردستانیان گرتووە.
سەرچاوەی ئاوی سەرەكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان دەكەوێتە ناوچەكانی بن دەستی هێزەكانی توركیاوە، بۆیە ئاوی لە هاووڵاتیانی شارەكە گرتووەتەوە.