TR KU SO
FB X
Kurdistan

توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 13:43

پەیامی کورد     ...    توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆسه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان لە چیاكانی قه‌ندیل و شەنگال و ده‌ڤه‌ری برادۆست و كەمپی مه‌خموور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی به‌ گه‌وره‌ ناوبردووه‌ و فڕۆكه‌ی ئێف-16 تیایدا به‌شداره‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بۆ به‌رگریكردن بووه‌، به‌و پێیه‌ی به‌ ووته‌ی ئەم وه‌زاره‌ته‌، هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوور و بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی توركیا رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات.
لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیای بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكرده‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ڕژێمی توركیا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كه‌مپی مه‌خموور، هه‌رێمی شنگال، قه‌ندیل، باڵه‌یان، برادۆست و چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بوردومان كرد، تا ئێستا زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان دیار نین.

Paylas: