TR KU SO
FB X
Kurdistan

زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی ئازاد کرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Şubat 2023 17:41


پەیامی کورد... زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی ئازاد کرا

زارا محەممەد مامۆستای زمانی کوردی، دوای زیاتر لە ساڵێک لە زیندان ئازادکرا.

زارا محەممەدی لە گرتووخانەی چاکسازی و پەروەردەی سنە زیندانی کرابوو، بەوتەی خۆی ئێوارەی دوێنێ بەبێ ئاگاداربوونی خۆی و پارێزەرەکەی ئازادکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

زارا محەممەدی دوای ئازادکردنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: “منیان بە شێوازێکی بەپەلە و بێ ئاگاداری پارێزەرەکەم لە بەندیخانە دەرکردووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە: “من پێشتر هەم خۆم بە بەندیخانەم راگەیاندبوو هەم لە رێگەی پارێزەکەمەوە بە دەستگای دادوەری رامگەیاندبوو کە بەهیچ شێوازێک داخوازی لێبوردن پێشکەش ناکەم و ئەم داخوازییەم قەبووڵ نییە، چونکە باوەڕم بە راستی رێگاکەم هەیە”.

وتویەتیشی: “من باوەڕم بە رێگە و بیرەکانم هەیە و تا کۆتایی ژیانم درێژەدەری بیر و رێگە و ئامانجەکەمم”.

Paylas: