TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە 20 بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانیان هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 01 Ağustos 2021 15:51

پەیامی کورد … زیاتر لە 20 بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانیان هەژاند

 

لە پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممەوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 20 بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانیان هەژاند.

 

بەپێی تۆمارەكانی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە كە گوڕەكانیان لە نێوان 3 بۆ 3.8 پلە بە پێوەری ریختەر بووە قەزای خانەقینیان هەژاندووە.

 

هەر بە پێی ئەو تۆمارانە لە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممەوە تا كاتژمێر 12 ی شەوی رابردوو 20 بومەلەرزەی تر ناوچەكانی خانەقین، كفری، قەسری شیرین و سەوڵاوایان هەژاندووە، كە گوڕی زۆربەیان لە سەرووی سێ پلە بە پێوەری ریختەر بووە.

 

ناجێگیری پلێتەكانی زەوی لە ناوچە سنوریەكانی نێوان كرماشان و گەرمیان بە هۆكاری ئەو زنجیرە بومەلەرزەیە دادەنرێت.

Paylas: