TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەکەکە ... زیاتر لە ٢٠ سەربازی تورک کوژراو و بریندار هەیە

سارا
Yazar
📅 17 Mart 2018 04:22

بەرپرسێكی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی دوێنێوە لە سنوری برادۆست سووپای توركیا لە هەوڵی پێشڕەویدایە بۆ ناو خاكی هەرێم، بەهۆیەوە شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوەو تا ئێستاش بەردەوامە.

سەیدا رەزا گارسیا بەرپرسی ئاڵانا بردۆست -ی پەكەكە رایگەیاند، “كاتژمێر 7:00ی ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی خواكورك و گەلی ڕەش و چیابەن لە سنوری برادۆست شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەشەڕو پێكدادانەكاندا نزیكەی 20 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون”.

بەرپرسی ئاڵانا برادۆست -ی پەكەكە ئەوەشی خستەڕوو، “سوپای توركیا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بردنەوەی تەرمەنەكانیان، بەڵام بەهۆی نالەباری كەش و هەوا ناتوانن پێشڕەوی زیاتر بكەن”.

هەروەها سەیدا ڕەزا گارسیا وتیشی، فڕۆكەكانی سوپای توركیا بە بەردەوامی لە ئاسمانەوە چاودێری ناوچەكە دەكەن.

Paylas: