TR KU SO
FB X
Kurdistan

پزشکێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2023 13:33

پەیامی کورد... پزشکێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەیان ساڵحیان، خەڵکی شاری سەقز، تەمەن ٤٠ ساڵ و پزیشکی پسپۆڕی هەناو، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە"، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، سزای ئەو هاووڵاتییە کە ٨ مانگ بەندکردنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن پارە.

شایانی باسە کە بەیان ساڵحیان لە پاییزی ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هاوکات لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرابوون.


 

Paylas: