زانیاری وورد له‌باره‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی
PeyamaKurd - زانیاری وورد له‌باره‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌بای نیشتمانی
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی درووست بوو كاره‌با كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه به‌رهه‌م زیادی کردووە و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكین كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه."
ئومێد ئه‌حمه‌د، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و گرفت له كاره‌بای دهۆك و هه‌ولێر درووست بوو و به‌هۆی ناجێگیری دۆخی كه‌ش وهه‌وا کارەبا کوژایەوە، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو و دۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌تەوە، بۆیه ئێستا 65%ی خەڵک كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ماویشن نزیكه‌ی 23 كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه."
ئومێد ئه‌حمه‌د ووتیشی "پێشتر به‌رهه‌می كاره‌با 4هه‌زار و 500 مێگه‌وات بوو، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی درووست بوو كه‌می كرد، ئێستا جارێكی دیكه به‌رهه‌م زیاد بووەته‌وه و گه‌یشتووه‌تە 3هه‌زار و 500 مێگه‌وات، به‌رده‌وام كاری تێدا دەکرێت تاوه‌كو دەگەڕێتەوە دۆخی جاران."