سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
PeyamaKurd - سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
دادوەر عەبدۆلجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی پێشکەشکردنی بەرزترین میدالیای دەوڵەتی ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
ئەمەش دەقی نامەکەیە:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به بۆنه‌ی به‌خشینی به‌رزترین مه‌دالیای ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به به‌ڕێزتان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م. وه‌رگرتنی ئه‌م مەدالیایه له قۆناغێكی دژوار و ئاڵۆزدا كه جیهان و ناوچه‌كه و عێراق و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش پێی ده‌رباز ده‌بین، بایه‌خ و واتای قۆڵی خۆی هه‌یه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك كه‌سێكی ئاشتیخواز و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی، سه‌ركه‌وتوون له به‌دیهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ. هه‌روه‌ها له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیری و ئاشتی و ته‌باییه و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر.
به‌خشینی ئه‌م مەدالیایه له‌و قۆناغه‌دا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ئۆمێدبه‌خش و واتاداره و پێی سه‌ربه‌رزن كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و جیهاندا به‌هێزه و جێی بایه‌خ و گرینگی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان و به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وتی زیاتریش بۆ خه‌ڵك و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ رێزدا..
دادوه‌ر عبدۆالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان