سیپان حەمۆ : هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
PeyamaKurd - سیپان حەمۆ : هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگری سووریا ڕایدەگەێنێت، بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە شارۆچکەکانی تووشی لێدان و سووکایەتی کردن بوونەتەوە.
سیپان حەمۆ لەسەر ڕووداوەکانی ئێوارەی عەفرین کە هێرش کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی کوردو سووکایەتییان بە سیمبولەکانی کورد کرد ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و ووتی، هەرکەسێک سووکایەتی بە ئاڵای سووریا بکات یان هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانیان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
سیپان حەمۆ ڕایگەیاند، بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە قەزاکانی تووشی لێدان و سووکایەتی کردن بووە، ڕوون بووەتەوە کە هەندێک چاوەڕێی ڕووداوی تاکەکەسی لەم جۆرەن بۆ ئەوەی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بچێنن.
جێگری وەزیری بەرگری سووریا داوا لە نیشتمانپەروەران دەکات کە ئارام بگرن و پابەندبن بە ڕۆحی نەتەوەیی یەوە و نەکێشرێنە ناو ململانێ.