سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجام دا
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجام دا
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یان یامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
پێنجشەممە، ٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ یان یامبۆن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و شانشینی بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی بەلجیکا و ووڵاتانی ئەورووپای کرد، بە تایبەتی لە ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەربڕی.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرینگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.