TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی فیدراڵ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Haziran 2026 04:51

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی فیدراڵ کرد

یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتی عەبدۆلئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

لەو كۆبوونەوەیەدا سوپاسالاری عێراق، ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو و تێیدا ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانج گرتنیان، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

هەروەها مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دڵنیایی دانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە نیشان دا و جەختی لە گرینگی بەهێزترکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە.

Paylas: