سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سهرهخۆشی له بنهماڵهی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سهرهخۆشی له بنهماڵهی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەس وکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم کە لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد، پرسە و سەرەخۆشی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەس وکاری بەڕێزیان و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد لە سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خەباتدا ھەبوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١١