سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت
دووشەممە 2026/3/30 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک ئەردۆغان هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو و بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایی یەی سەر هەرێمی کوردستان دا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به تووندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.
سەرۆک ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگیرى له ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچەکە دەکات.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگیز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهان ەوە، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو؛ تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان كرده‌وه.