TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەترسی لەسەر ژیانی بەندکراوێکی سیاسی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئارا دایە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 06 Temmuz 2026 05:14

PeyamaKurd - مەترسی لەسەر ژیانی بەندکراوێکی سیاسی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئارا دایە

​دۆخی تەندرووستی شلێر مام‌قادری، زیندانی سیاسی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد کە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، بەهۆی بێ بەشبوون لە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمان بە خێرایی بەرەو خراپبوون دەچێت.

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە، ناوبراو کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکە، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ٢٧ کیلۆ کێشی دابەزیوە و بەهۆی ڕێگری بەرپرسانی زیندان لە گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان، ژیانی کەوتووەتە مەترسییەوە.

شلێر مام‌قادری لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ دەست بەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر تۆمەتەکان و هۆکاری مانەوەی لە زیندان دا بڵاو نەبووەتەوە.

​چالاکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە تێکەڵ بوونی فشارە دەروونییەکان، ئەشکەنجە و بێ بەشبوون لە چاودێری پزیشکی، دۆخی تەندرووستی ئەم زیندانییەی گەیاندوووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

Paylas: