TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەترسیی لەسێدارەدانی بەپەلەی گەنجێکی کورد لە زیندانی قزڵحەسار

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Haziran 2026 05:03

PeyamaKurd - مەترسیی لەسێدارەدانی بەپەلەی گەنجێکی کورد لە زیندانی قزڵحەسار
 

ئارمان مەعریفەتی، لاوی تەمەن ٣٨ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە مەترسی جیددی جێ بەجێ کردنی حوکمی سێدارەدایە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە کە پێشتر لە یەکێک لە مەیدانەکانی میوە و تەرەباری تاران کاری کرێکاری دەکرد، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەست بەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، ناوبراو لە کاتی دەست بەسەرکردنی دا بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بێسەروشوێن کرابوو و دامەزراوە ئەمنییەتییەکان وێڕای شاردنەوەی شوێنی ڕاگرتنی، بە شێوازی جۆراوجۆر سووکایەتییان بە بنەماڵەکەی دەکرد.

دادگای ئینقلابی ڕیژیم لە تاران تۆمەتەکەی لە "کۆبوونەوە و تەبانی" گۆڕی بۆ "هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا"، لە کاتێکدا ئارمان ئەو تۆمەتانەی بە درۆ خستووەتەوە.

ڕۆژی ١١ی جۆزەردان، دوو هاودۆسییەکەی بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارە دران و ئێستا ئارمان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحسار و ٩ ڕۆژە بێسەروشوێنە و دەزگای بەناو دادوەری ڕێگەی بە پارێزەرانی دڵخواز نەداوە بچنە ناو دۆسییەکەوە.
 

Paylas: