Kurdistan
مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە
PeyamaKurd - مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، جەختیان لە رێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە.
شەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریوون ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە رێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە.