هێرشە سەربازییەكانی ڕۆژی ١١ی ئادار لە لایەن ئەمریكاو ئیسرائیل ەوە لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
PeyamaKurd - هێرشە سەربازییەكانی ڕۆژی ١١ی ئادار لە لایەن ئەمریكاو ئیسرائیل ەوە لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
🔹بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥، زیاتر لە ٢٠ ناوەندی سەربازی و ئەمنی لە شارەکانی قوروە، سنە، دیواندەرە، سەقز، بانە و مەریوان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ەوە کرانە ئامانج.
ئەو ناوەندانەی لە شاری #مەریوان کراونەتە ئامانج:
١ـ بنکەی هەنگی سنووری
٢ـ وێستگەی ڕاداری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە "قەڵای ئیمام"
٣ـ پادگانی سوپا لە گوندی بەردەڕەشە
٤ـ بنکەی سوپا لە گوندی چاوگ
٥ـ بنکەی سوپای حیزبۆڵڵا لە گوندی "بی کەڕە"
٦ـ بنکەی سوپای پاسداران لە کانیدینار
٧ـ بنکەی هەنگی سنووری لە کانیدینار
٨ـ بنکەی جێگیر لە سێ ڕێیانی گوندی نێ
٩ـ بنکەی جێگیر لە تەنیشت قەبرەدەروێش
ئەو ناوەندانەی لە شاری #سەقز کراونەتە ئامانج:
١ـ باڵەخانەی کەلانتەری ١٢
٢ـ بنکەی هێزی ئاسایشی لە گوندی "سونەتە"
٣ـ بنکەی هێزی ئاسایشی لە گوندی ئادینان
٤ـ بنکەی جێگیر لە گوندی حەسەنسەلاران
٥ـ بنکەی جێگیر لە گوندی "کەسەنەزان"
ئەو ناوەندانەی لە شاری #بانە کراونەتە ئامانج:
١ـ باڵەخانەی فەرمانداری
٢ـ بارەگای ئەرتەش لە شاری بانە
٣ـ فەرماندەیی هەنگی سنووری
٤ـ بنکەی هێزی ئاسایشی لە گوندی "ڕەشەقەڵات"
٥ـ باڵەخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران
ئەو ناوەندانەی لە شاری #دیواندەرە کراونەتە ئامانج:
١ـ بنکەی بەسیج لە ناو شاردا
٢ـ قەرارگای سوپای پاسداران
ئەو ناوەندانەی لە شاری #قوروە کراونەتە ئامانج:
١ـ بنکەی سوپای پاسداران لە ناو شاری قوروەدا